بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە، بەتونترین شێوە ئیدانەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی توركیا دەکەین، هێزە ئەمنییەکانمان هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەكەوە بێت ڕەتدەکاتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا شانەی ئەمنی عێراق داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، کە پابەندی دابی دراوسێیەتی بێت و بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ئەو پێشێلکاریانە بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بوەستێنێ.
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆماوەی پێنج كاژێر بۆردوومانێكی سەختی كامپی مەخمور و شارۆچكەی شەنگال و شاری دێركی سووریایان کرد.
342/